lyrics
تەقەی پێڵاوەکانم
ووڕو کاست ئەکا
قاوەکەت لێ ئەڕژێت و
کوپەکەت ووردو خاش ئەکا
ڕەنگی سووری پێڵاوەکانم
بێ ھەواڵت ئەکا
میللەتت لە برسا ئەمرێت و
وڵاتت فرۆشراو ئەکا
بەرزی پێڵاوەکانم
سەرت نەوی ئەکا
بچوک بچوک ئەبیت و
وەک مۆم تەواوت ئەکا
تەقەی پێلاوەکانم
لە عەزفی کەمانێکا
بێ دەنگت ئەکا
لە دزینی ماچێکا
بێ چرپەت ئەکا
لە ناردنی نامەیەکی خۆشەویستی
دەستە وەستانت ئەکا
تەقە تەقی پێلاوەکانم
مەست و سەرخۆشت ئەکا
عاشقت ئەکا
تۆ دەست بە دڵتەوە بگرە
با دڵت نەفڕێ
تەقە تەقەکەی
بەر دڵت نەکەوێ