گەشیارێک بوو لەو گەشتەکەی هانی
ئەو پێغەمبەر بوو قەزاو لە گیانی
بۆچ هەردوو چاوت نەخستنە بەر پای
نەمزانی کە تۆ شاهی تەوللای
چۆن هێڵات جەستەی بکەن خوێناوی
چۆن هێڵات تانە بدەن لە ناوی
فەزڵی ئەو ڕۆژەت چۆن وا بەبادا
ئەو کارەساتەت نەچێ لە یادا
ئەو ڕۆژە چۆنت خۆر لێ ئاوا بوو
ڕێزی میوانان لای تۆ ئاوابوو
باوەشت بۆ وا گرێ کوێرە بوو
ئیکرامی زەیف کوا بەو جۆرە بوو
وامزانی کە تۆش پەنای یارانی
ژوانگەی درووستی ئەویندارانی
چۆن نەتوانیت لە بۆی نەبیتە بینی
نەترسای ئاهی ئەو بتسوتێنێت
جبریلی بۆ لای خوا گێڕایەوە
خوا نزای ئەو بۆ تۆی هێڵایەوە
تا ماوە تایف ئەبێ بناڵی
بێژە مەدینە خۆزگەم بە حاڵی
تایف هاتە گۆ وتی یا مەدینە
گەورەی شارانی سەر ئەم زەمینە
خۆ من نەمزانی گەشتیار ئەوانن
خۆ من نەمزانی ئەو هێندە جوانن
خۆ من نەمزانی گەشتیار ئەوانن
خۆ من نەمزانی ئەو هێندە جوانن
خۆ من نەمزانی هێندە ئەزیزی
بەهاری وەرزی سەدان پاییزی
خۆ من نەمزانی هێندە شرینی
ساریژی دەرد و هەرچی برینی
هەی گیان گیانە پێغەمبەر گیانە
بۆ دەوای دەردان هەر خۆی لوقمانە
قەزای چی دەردە گشتی لە گیانم
بەس خوا دەزانێ چەند پەشیمانم
هەی گیان گیانە پێغەمبەر گیانە
بۆ دەوای دەردان هەر خۆی لوقمانە