گز
v4

@saad nebi

گز
v4

@saad nebi

歌詞
خەیال دەڵێ مەی بنۆشە = ژیان ئەوهانیە خۆشە -
هۆش دەڵێ نا ئەم خرۆشە- درۆیە گەركەمێ بە جۆشە بەئەفكاری نەكەی

عەكست من ڕادەكێشێتن - ساقی جەستەت نەهەژێتن
هاتووچۆت دەمكوژێتن –كچێ لەپێشم لەنجەلاری نە كەی

ڕۆحم بۆت دەجولێتن = بەر ئەمری دەست وپێتن
لەگەڵت دەڕواوودێتن - با دەرنەچێتن ئیجباری نەكەی


مەیگێر ئەتۆی سوڵتان = لەپشتی پێكو شوشان
خۆدەرخە وەك شاهان—پەنا مەكە لە ڕووتان پەساری نەكەی

دیسا ئەوە نیوە شەوە = نزانم بۆ كوێ بچمەوە -
ئەی دل وەلامم بدەوە – دۆزەخم بەم جەوە بۆدیاری نەكەی

خەیال دەڵێ مەی بنۆشە = ژیان ئەوهانیە خۆشە -
هۆش دەڵێ نا ئەم خرۆشە- درۆیە گەركەمێ بە جۆشە بەئەفكاری نەكەی

ناموێ لەعڵی ڕۆمانی --عاشقتم یەزدانی
تۆم دەوێ قوربانی – بوستە لە مەیگێڕانی مەی جاری نەكەی

بەچاو دەڵێ حەیرانی - بە دەم دەلێ تۆنازانی
تۆئەمە بگرە هانی -كاتێك لای مەستانی ئەوینداری نەكەی


تۆ لەجوانی پێوا نەی = پاشاهی ئەم دیڤانەی
جا كە ئەتۆ ئەوهانەی - بەومەقامومەكانەی خزمەت كاری نە كەی

من خادمی مەیخانەی = لە جێت ئەو چاوانەی --
مەی دەدەمە ئەو جوانەی- توخوا ئازیزم دەی ئینكاری نەكەی
خەیال دەڵێ مەی بنۆشە = ژیان ئەوهانیە خۆشە -
هۆش دەڵێ نا ئەم خرۆشە- درۆیە گەركەمێ بە جۆشە بەئەفكاری نەكەی

تاك جوانی بێ وێنە = لەعالەم مەشێ وێنە –
ڕەونەق ت بەدەرمێنە -واز لە نازان بێنە جوانكاری نە كەی

لاچۆلەبەر ئا وێنە = خەم لەخۆ مەنوێنە
خۆلەخۆ بەشەڕ مێنە - گلەییان مەخوێنە لە باری نە كەی

شێوەیتۆ لەم زەمینە = دەگمەنە هیچ كەس نینە –
زیباایتوو نەوعینە – لەبەشێ یوسفینە دەستكاری نەكەی

كە سوتاوم بە تۆو مەی = بەوكوڵمەت و بەودەمەی
تۆ ئاگرم لێ گڕدەدەی--- بەسەبای پەرچەم وشەی شەماری نە كەی
خەیال دەڵێ مەی بنۆشە = ژیان ئەوهانیە خۆشە -
هۆش دەڵێ نا ئەم خرۆشە- درۆیە گەركەمێ بە جۆشە بەئەفكاری نەكەی

هیشتا جسمت وەك خۆی مایە = لەبن پۆشاكی غەمایە
لەژێر هەوری ستەمایە - بەم بەزم وبەم سەمایە ساماری نەكەی

پڕدەستن بە پێوان =باغی بەهێ هی سێوان –
لەبەر دەست بزێوان— نەیانجولێنی شێوان ئیززهاری نەكەی

- -پێكەنی مەعنا وەرە =زیارەتكە ئەو مەنزەڕە –
نەچیتەئەوبەرو بەرە - تێنەپەڕی لەم دەڤەرە سەردانی شاری نەكەی



ساقی بەتۆ شێت بوومە—هەرچیە لەم بەروبوومە =
بابێ دەمێكە تێچوومە --با ژەهر بێ زۆر تینوومە پسیاری نە كە ی
خەیال دەڵێ مەی بنۆشە = ژیان ئەوهانیە خۆشە -
هۆش دەڵێ نا ئەم خرۆشە- درۆیە گەركەمێ بە جۆشە بەئەفكاری نەكەی

شەربەتت لێوی گەزتم - ساقی ئەوە سەر مەستم
ئەم پەرداغە بدە دەستم = گاڵتەی مەكە بەهەستم چیتریاری نەكەی

ڕووتم لێ وەرمەگێرە -ئاوی حەیاتم بۆ بێرە
بینؤشم بۆ تۆ خێرە – بەو حەرفەی نەخێرە بەرچاووم تاری نە كەی

بەس بۆمن مەی بگێڕە =زەقن بە ڕەقیب بسپێرە –
بەس نەفرەتی بۆ بنێرە -بۆ ئەم پووچ وخوێرە گۆزەت خاری نە كەی

ملی سورا حییت بەردەااا - گڵو پییسان تێهەردە –
جەڕڕەكەت شكۆمەندە – بۆئەوەی نامەردە ملكەچ وخوواری نە كەی
خەیال دەڵێ مەی بنۆشە = ژیان ئەوهانیە خۆشە -
هۆش دەڵێ نا ئەم خرۆشە- درۆیە گەركەمێ بە جۆشە بەئەفكاری نەكەی

چوونكە غیرەتە مەی - بەشەخسی بێ نرخی نەدەی
بۆ كەمێ ئەسیری نەكەی – بێ زمانە كە تێێدەكەی ناچاری نە كەی

شیفایە مەی بۆ غەمبار- بۆ مرۆڤی باویقار –
مەبدەئی وبڕوادار- لە نەفسی نزم یار خەساری نەكەی
ڕۆحم بۆت دەجولێتن = بەرئەمری دەست وپێتن
لەگەڵت دەڕواوودێتن - با دەرنەچێتن ئیجباری نەكەی

چ زوڵمێكە لە بادا – ب
音楽のスタイル
Pop

よろしければ

曲のカバー Белые ночи
v4

Vahtang Roshal が Suno AI を使用して作成しました

曲のカバー Кот на кухне
v4

Алексей Парфёнов が Suno AI を使用して作成しました

曲のカバー Kardelen Gibi
v4

Tamás Varga が Suno AI を使用して作成しました

関連プレイリスト

曲のカバー ولدي خالد
v4

عمرو احمد が Suno AI を使用して作成しました

曲のカバー عصر الديكور
v4

حميد الهادي が Suno AI を使用して作成しました

曲のカバー Medaglia d' oro!
v4.5

Roberto Lazzaris Bertoldi が Suno AI を使用して作成しました

曲のカバー Die letzte Kriegerin (Santander) Teil 24 III
v5

Rüdiger Großer が Suno AI を使用して作成しました