فلب

88

Muziek gemaakt door saad nebi met Suno AI

فلب
v4

@saad nebi

فلب
v4

@saad nebi

Songteksten
خەیال دەڵێ مەی بنۆشە = ژیان ئەوهانیە خۆشە -
هۆش دەڵێ نا ئەم خرۆشە- درۆیە گەركەمێ بە جۆشە بەئەفكاری نەكەی

كێ عەكست ڕام دەكێشێتن - لەپێشم باڵات نەهەژێتن
هاتووچۆت دەمكوژێتن –كچێ ئەوزنگم دێتن لەنجەلاری نەكەی

ڕۆحم بۆت دەجولێتن = بەر ئەمری دەست وپێتن
لەگەڵت دەڕواوودێتن - با دەرنەچێتن ئیجباری نەكەی


ساقی سوڵتانی عاشقان = لەپشتی شەربە و شوشان
خۆدەرخە میسلی شاهان — پەنا مەكە لە ڕووتان پەساری نەكەی

دیسان ئەوە نیوە شەوە = ئەی هاوار بۆ كوێ بچمەوە -
دەی دل وەلامم بدەوە – دۆزەخم بەم جەوە بۆدیاری نەكەی

خەیال دەڵێ مەی بنۆشە = ژیان ئەوهانیە خۆشە
هۆش دەڵێ نا ئەم خرۆشە- درۆیە گەركەمێ بە جۆشە بەئەفكاری نەكەی

ناموێ لەعڵی ڕۆمانی –عاشق بە تۆم یەزدانی
خودی دەوێ قوربانی – بوەستە لە مەیگێڕانی مەی جاری نەكەی

بەچاو دەڵێ حەیرانی - بە دەم دەلێ تۆنازانی
تۆئەمە بگرە هانی -كاتێك لای مەستانی ئەوینداری نەكەی


تۆ لەجوانی پێوا نەی = پاشاهی ئەم دیڤانەی
جا كە ئەتۆ ئەوهانەی - بەومەقامومەكانەی خزمەت كاری نە كەی

من خادمی مەیخانەی = لە جێت ئەو چاوانەی --
مەی دەدەمە ئەو جوانەی- توخوا ئازیزم دەی ئینكاری نەكەی
خەیال دەڵێ مەی بنۆشە = ژیان ئەوهانیە خۆشە -
هۆش دەڵێ نا ئەم خرۆشە- درۆیە گەركەمێ بە جۆشە بەئەفكاری نەكەی

تاك جوانی بێ وێنە = لەعالەم مەشێ وێنە –
ڕەونەق ت بەدەرمێنە -واز لە نازان بێنە جوانكاری نە كەی

لاچۆلەبەر ئا وێنە = خەم لەخۆ مەنوێنە
خۆلەخۆ بەشەڕ مێنە - گلەییان مەخوێنە لە باری نە كەی

شێوەیتۆ لەم زەمینە = دەگمەنە هیچ كەس نینە –
زیباایتوو نەوعینە – لەبەشێ یوسفینە دەستكاری نەكەی

كە سوتاوم بە تۆو مەی = بەوكوڵمەت و بەودەمەی
تۆ ئاگرم لێ گڕدەدەی--- بەسەبای پەرچەم وشەی شەماری نە كەی
خەیال دەڵێ مەی بنۆشە = ژیان ئەوهانیە خۆشە -
هۆش دەڵێ نا ئەم خرۆشە- درۆیە گەركەمێ بە جۆشە بەئەفكاری نەكەی

هیشتا جسمت وەك خۆی مایە = لەبن پۆشاكی غەمایە
لەژێر هەوری ستەمایە - بەم بەزم وبەم سەمایە ساماری نەكەی

پڕدەستن بە پێوان =باغی بەهێ هی سێوان –
لەبەر دەست بزێوان— نەیانجولێنی شێوان ئیززهاری نەكەی

- -پێكەنی مەعنا وەرە =زیارەتكە ئەو مەنزەڕە –
نەچیتەئەوبەرو بەرە - تێنەپەڕی لەم دەڤەرە سەردانی شاری نەكەی



ساقی بەتۆ شێت بوومە—هەرچیە لەم بەروبوومە =
بابێ دەمێكە تێچوومە --با ژەهر بێ زۆر تینوومە پسیاری نە كە ی
خەیال دەڵێ مەی بنۆشە = ژیان ئەوهانیە خۆشە -
هۆش دەڵێ نا ئەم خرۆشە- درۆیە گەركەمێ بە جۆشە بەئەفكاری نەكەی

شەربەتت لێوی گەزتم - ساقی ئەوە سەر مەستم
ئەم پەرداغە بدە دەستم = گاڵتەی مەكە بەهەستم چیتریاری نەكەی

ڕووتم لێ وەرمەگێرە -ئاوی حەیاتم بۆ بێرە
بینؤشم بۆ تۆ خێرە – بەو حەرفەی نەخێرە بەرچاووم تاری نە كەی

بەس بۆمن مەی بگێڕە =زەقن بە ڕەقیب بسپێرە –
بەس نەفرەتی بۆ بنێرە -بۆ ئەم پووچ وخوێڕە گۆزەت خاری نە كەی

ملی سورا حییت بەردەااا - گڵو پییسان تێهەردە –
جەڕڕەكەت شكۆمەندە – بۆئەوەی نامەردە ملكەچ وخوواری نە كەی
خەیال دەڵێ مەی بنۆشە = ژیان ئەوهانیە خۆشە -
هۆش دەڵێ نا ئەم خرۆشە- درۆیە گەركەمێ بە جۆشە بەئەفكاری نەكەی

چوونكە غیرەتە مەی - بەشەخسی بێ نرخی نەدەی
بۆ كەمێ ئەسیری نەكەی – بێ زمانە كە تێێدەكەی ناچاری نە كەی

شیفایە مەی بۆ غەمبار- بۆ مرۆڤی باویقار –
مەبدەئی وبڕوادار- لە نەفسی نزم یار خەساری نەكەی
ڕۆحم بۆت دەجولێتن = بەرئەمری دەست وپێتن
لەگەڵت دەڕواوودێتن - با دەرنەچێتن ئیجباری نەكەی
Stijl van muziek
Latin Pop, Opera Pop, Opera, Musique Concrète

Je houdt misschien van

Cover van het nummer Manta para tu gato
v4

Gemaakt door Jose Garcia met Suno AI

Cover van het nummer Egy szó
v5

Gemaakt door Gábor Horváth met Suno AI

Cover van het nummer Archipel der Könige
v4

Gemaakt door silke mecke met Suno AI

Gerelateerde afspeellijst

Cover van het nummer Tuổi già cũng khổ!
v4

Gemaakt door THCS Cư Kty met Suno AI

Cover van het nummer Szösszenetek
v4

Gemaakt door szhemi met Suno AI

Cover van het nummer paraszt
v4

Gemaakt door Híradó Független met Suno AI